قوباد تاڵەبانى:پیرۆزبایى ئاراستە سلێمانیی و زاخۆ کرد
قوباد تاڵەبانى، بەبۆنەی هەڵبژاردنی د. دیار محەمەد سدیق، وەک سەرۆکی نوێی یەکێتی تۆپی باسکەی عیراق و عەلی محەمەد وەک ئەندامی نوێی دەستەی سەرۆکایەتیی یەکێتی تۆپی باسکەی عیراق پەیامى پیرۆزبایى ئاراستە کردن.
دەقى پەیامەکە:
بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزان دکتۆر دیار محەمەد سدیق، لە سلێمانیی وەک سەرۆکی نوێی یەکێتی تۆپی باسکەی عێراق و کاک عەلی محەمەد لە زاخۆوە وەک ئەندامی نوێی دەستەی سەرۆکایەتیی یەکێتی تۆپی باسکەی عێراق، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە هەردوو بەڕێزیان دەکەم.
هیوادارم هەردوو بەڕێز لە ئەرکەکانی خۆیاندا سەرکەوتووبن و هاوکار و یارمەتیدەربن لە پێشخستنی تۆپی باسکەی عێراق و کوردستان و هەر ئەوەشیان لێ چاوەڕوان دەکرێت.
ئهم بابهته 180
جار خوێنراوهتهوه
PM:02:08:27/03/2026