دەستەی حەشدی شەعبی :کوژرانی فەرماندەکاني پشتڕاستکردەوە.
ئاڵامیدیا,,ههواڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، بارەگای ئۆپەراسیۆنەکانی گرووپی چەکداریی حەشدی شەعبی لە حەبانیە سەر بە پارێزگای ئەنبار، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بۆردوومان کرا و چەندین بەرپرس و چەکداری کوژران.
دەستەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت: "سەعد دەوای، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار لە حەشدی شەعبی و 14 چەکدارێکی دیکەمان بە بۆردوومانی ئەمریکا بۆ سەر بارەگاکەمان گیانیان لەدەستدا."
بەگوێرەی زانیارییەکانی دەروون مەلا ناجی، بەرپرسی نووسینگەی ئاڤا میدیا لە بەغدا، "فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بارەگایەکیان لە بەرزاییەکانی حەبانیە لە کاتی کۆبوونەوەیەکی فەرمیدا بۆردومان کردووە، بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکان 25 کەس لەو شوێنەدا بوونە، هەم سەرکردەو هەم ئەوانەی یاوەری ئەو سەرکردانە بوونە."
هەر بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست بەرپرسی نووسینگەی ئاڤا میدیا لە بەغدا کەتوون، ناسنامەی "سەرکردە و چەکدارانی حەشدی شەعبی یەکلا بوونەتەوە، لەو بەرپرسانەی حەشدی شەعبی کوژراون محەممەد فازڵ، بەرپرسی ئاسایشی فەوجی حەشدی شەعبی و یاوەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبییە."
٠ واسق فەرتووسی، بەڕێوەبەری هەواڵگریی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنباری حەشدی شەعبیش بە ئامانج گیراوە.
ئهم بابهته 264
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:00:24/03/2026