پارتی: وه‌ڵامێكی جه‌رگبرٍی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدای دایه‌وه
فراکسیۆنی پارتی : چیتر قبوڵناکەین هەرێمی کوردستان‌و دامەزراوە سەروەرییەکانی وەک پاشکۆ تەماشابکرێن
لەناو هۆڵی په‌رله‌مانی عێراقدا، جارێکی دیکە ململانێیەکی توند لەنێوان دیدگای ناوەندگەرێتی‌و فیدراڵیزم سەریهەڵدایەوە، لێدوانەکانی پەرلەمانتار به‌ها ئه‌عره‌جی سەبارەت بەپێگەی هەرێمی کوردستان، وەک پڕژاندنی ژەهرو تێپەڕاندنی هێڵە سورەکان لەلایەن فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە وەسفکرا.
ئاڵامیدیا :هه‌واڵ و شرۆڤه
فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ،لەبەیاننامەیەکی تونددا ڕایگەیاند، "چیتر قبوڵناکەین هەرێمی کوردستان‌و دامەزراوە سەروەرییەکانی وەک پاشکۆ تەماشابکرێن، سەرۆک وەزیران‌و وەزیرەکانی هەرێم، فەرمانبەری دەستی هەوه‌سی سیاسییە گۆڕاوەکان نین، بەڵکو نوێنەری شەرعی‌و دەستوریی گەلەکەیانن".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی پەیامەكه‌ی فراكسیۆنی پارتیدا له‌به‌غدا ڕوو لەو لایەنانەیه کە وه‌كو خۆیان وتویانه، "هێشتا بەعەقڵییەتی پێش 2003 بیردەکەنەوە، دەبێت تێبگەن کە سەردەمی ناوەندگەرێتی چەوسێنەر بەبێ گەڕانەوە، کۆتاییهاتوە".
وه‌ك چاودێرانیش ده‌ڵێن، ئەم دەستەواژەیەی فراكسیۆنی پارتی، ئاماژەیەکی ڕونە بۆ ئەوەی کە کورد بەهیچ جۆرێک ناگەڕێتەوە بۆ ژێر چەتری فەرمان‌و ئینزاری ناوەند کە پێشێلی مافە فیدراڵییەکانی بکات.
بەشێکی دیكه‌ی ئەو گرژییە ڕوی دەمی لەسەرۆکایەتی په‌رله‌مانی عێراقه، پارتی بەڕاشکاوی، بێدەنگی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەکەمتەرخەمییەکی گەورە لەئاست پاراستنی دەستور دەبینێت، ئەمەش وه‌ك ئاماژەیە بۆ درزێکی قووڵ لەناوخۆی دامەزراوەی یاسادانانی عێراق کە ڕەنگە کاربکاتەسەر هەماهەنگییەکانی داهاتوو.
به‌بۆچونی شرۆڤه‌كاران، په‌یامه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی تەنها وەڵامێکی سیاسیی نییە، بەڵکو نەخشەڕێگه‌یەکی نوێی مامەڵەکردنە لەگەڵ بەغدا، پەیامەکە کورت‌و پوختەو ده‌ڵێت، "دەستور دادوەرە، هەرکەسێکیش نەتوانێت دەستور بخوێنێتەوە، باشترە واز لەسیاسەت بهێنێت پێشئەوەی وڵات توشی قەیرانێکی بێ گەڕانەوە بکات".
ئه‌م بابه‌ته 256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:12:02:21/03/2026