دانەغاز:کارمەندەکانی لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر دهکشێنێتەوە
لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران و وەکو ڕێکارێکی خۆپارێزی، کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی بڕیاریدا سەرجەم کارمەندەکانی لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر بکشێنێتەو.
ئاڵامیدیا:ههواڵ
سەرچاوە ئاگادارەکان بە پێگەی ئەلمۆنیتەریان وتووە، ئەم بڕیارەی دانا غاز دوای ئەوە دێت کە ئێران هەڕەشەی کردووە تۆڵەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کێڵگەی غازی پارسی باشوور بکاتەوە، ئێران وتوویەتی دامەزراوەکانی وزە لە وڵاتانی کەنداو دەکاتە ئامانج.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی بڵاوی کردووەتەوە، بەرپرسانی وڵاتەکە هۆشدارییان داوە لەوەی لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا پێنج دامەزراوەی ستراتیژی لە سعوودیە، ئیمارات و قەتەر دەکرێنە ئامانج.
ئهم بابهته 228
جار خوێنراوهتهوه
PM:10:37:18/03/2026