كه‌مپینی ڕه‌نجی ڕوداو ستایشی كه‌سایه‌تی ناوچه‌ی پشده‌ر عەباس بایزی باڵووئاغا ده‌كات
نوسه‌رێك بۆ کاک عەباس بایزی باڵووئاغا )ده‌ركه‌وت كۆڵت نه‌داوه له نه‌ریته جوان و به‌حشنده‌یه‌كه‌ت
كه‌سایه‌تی ناوچه‌ی پشده‌ر عەباس بایزی باڵووئاغا (25)ته‌ن برنج و (10)هه‌زار$ دۆلاری گه‌یانده خوشك و برایانی ڕۆژائاوا....
مێژووی بنه‌ماڵه‌ی عەباس بایزی باڵوئاغا،لە ڕوانگەی عەشایەریەوە متەکاملن و بە شەخسیەتن و زۆرمیوان دۆستن ، سێبه‌ری هه‌ژاران و لێقه‌وماوانن ،له‌مێژوی بنه‌ماڵه‌كه‌یانه‌وه خانەوادەی کاک عەباسی بایزی باڵووئاغا مێژووی ڕابردوی خۆیان ئەو بابەتانە، چەنە باسی بکەی کەمە، کاک عەباس لە ژێر دەستی ڕژێم دابوو بەڵام پەیوەندیەکانی و هاوکاریەکانی ڕێچکەی ئەو پێشمەرگەو ئەو هەڤاڵانەی ڕێکخستن ڕویان لەو ناوچەیە دەکرد، وەکو جێگەیەکی ئەمینی ناوچەیەکی ئازادکراو سەیریان دەکرد، ئه‌مه ته‌نها بۆلایه‌نێكی سیاسی دیاری كرا‌و نه‌بو ،له پارتییه‌وه بگره تا شیوعی ،ئیسلامییه‌كان، ته‌نانه‌ت به‌شێكیش له‌فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌كانی ینك و سۆسیالست گه‌واهیده‌ری ئه‌و بابه‌ته‌ی نوسینه‌ی نوسه‌رن ،کە دڵنیابونيان لە ناوچەکە،بەتایبەت سنوری ڕانیە و قەڵادزێ وپشتئاشان و ئەو دەوروربەرانە و تا دەهاتەوە ناوچەی باڵەکایەتی. کاک عەباس ڕێبه‌رێكی ئه‌مین بوو بۆپێشمه‌رگه، هه‌رئه‌وه‌ش وایكرد كه پیاوانی موخابه‌راتی سه‌ربازی به‌عس كه‌وتبونه گومانه‌وه‌و چاودێریان ده‌كرد،دوای ڕوداوەکانی ١٩٨٨ پاش ئەوەی گەیشتنە ئەو قەناعەتەی کە لەگەڵ ڕژێم ژیانیان نامێنێ و هەندێک بابەت هاتە پێش کە ڕژێم دەیویست دەستەمۆیان بکات، کە ئەوان هاوکاریان پێشمەرگەیان دەکرد،بۆیە کاک عەباس لە کۆتایی ساڵی ١٩٨٧ و سەرەتای ساڵی ١٩٨٨ بڕیاریدا بەتەواوی خۆی ڕزگار بکات و گه‌یشته ناو باوەشی شۆڕش
کاک عەباس یەکێکە لە کەسایەتیە هەرە دیارەکانی ئەو کاتەوئێستای کوردستان بەتایبەت قۆناغی ناخۆشی ئەنفال و کیمیاباران و دەربەدەرکردن، کاک عەباس لەڕوی قەناعەتی بە نەتەوە و نیشتمان نەگۆرا. کاک عەباس لە هەر سنورێک بوایە لێی دڵنیا بون لە هەموو بوارێکەوە، لەو کاتانەدا چەندین عەشیرەتی گەورە هەبوو، شتی گەورەشیان لە دەست دابوو بەڵام وەکو پێویست نەبوو.ئەو کاتەی لە ئێران و ناوچە سنوریەکان مایەوە هەم وەک معارەزەیەک وە لە هەمان کاتیش‌دا وەک کەسایەتیەکی کورد حسابی بۆ دەکرا دەتوانم بڵێم تا ڕادەیەک لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش، لە دوای ڕاپەڕینیش یەکێک بووه لەو کەسانەی لە کۆمەڵگای ئێمە، مرۆڤی وەک کاک عەباس بۆ ئەم سەردەمە پێویستن بۆ ئەم کۆمەڵگەیە، به‌تایبه‌ت عادات و تەقالیدی كورده‌واری ، کاک عەباس سەرەڕای تەمەن و نەخۆشیەکەشی، به‌رده‌وام له‌خزمه‌ت میواناندایه به‌رگریكردن له‌خاك ونیشتیمان خۆی كوره وبنه‌ماڵه‌و عه‌شره‌ته‌كه‌ی درێخی‌یان نه‌كردووه، ته‌نانه‌ت له ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆسه‌ركوردستان خوێنیان به‌خشی
ئه‌و هه‌میشه ده‌ستی خێر‌و به‌ره‌كه‌تی بۆلێقه‌وماوان وه‌ك تاوه‌ته‌رزه‌ی بارانه بۆیان، بۆیه له‌هه‌مو كاره‌ساته‌كانی گه‌لی كورد له‌هه‌رپارچه‌یه‌ك بوبێت عه‌باس ئاغا به‌ماڵ و به ڕۆح له‌پێشه‌وه بووه،نه‌ریتی بنه‌ماڵه‌كه‌یانی وا په‌روه‌رده‌كردووه ده‌بێت ببه‌خشن جابه‌ماڵ بوبێت یان به‌خوێن
ئه‌م بابه‌ته 2040
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:02:05:26/01/2026