( شۆخان كه‌ریم .سلێمانی) 15ی 1ی 2026 هەلبژاردن بۆده‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ یانەی وه‌رزشی سه‌رچنارئەنجام درا لەمباره‌یه‌وه یه‌كێك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵبژاردنه‌كانی یانه‌ی وه‌رزشی سه‌رچنار به (ئاڵا میدیا)ی ڕاگه‌یاند: گوتی:" بەپێی یاسا ،دەستەی کارگێری نوێ بە سەرۆکی یانەی وەرزشی سەرچنار لەشاری سلێمانی هەڵبژێردران، ئه‌وانیش به‌ڕێز شاباز كه‌مال وەک سەرۆكی یانه‌ی وه‌رزشی سه‌رچنار، به‌رزان ئیسماعیل وه‌ك جێگر، ئاسۆحه‌سه‌ن وه‌ك سكرتێری یانه ،و هێرش جه‌مال و مه‌هاباد حوسێن و ڕێباز نوری وه‌ك ئه‌ندامانی ده‌سته هه‌ڵبژێردران . به‌ڕێزشاباز كه‌مال سه‌رۆكی نوێ یانه‌ی وەرزشی سه‌رچنار له‌مباره‌یه‌وه له‌به‌رده‌م ئاماده‌بوان و وه‌زش دۆستان هاته ئاخاوتن و گوتی:" ، به‌سوپاسه‌وه ئەمرۆ لەلایەن دەستەی کارگێری نوێ بە سەرۆکی یانەی وەرزشی سەرچنار هەڵبژێردراین، وێڕای پیرۆزبایی لە ستافی دەستەی کارگێری نوێ ، دەمەوێ لێرەوە سوپاسێکی بێ پایانی بەڕێزان لە (سەرۆکی فەخری،دەستەی دامەزرێنەر ،ستافی پێشووی دەستەی کارگێر ،ئەندامانی دەستەی گشتی) یانەی وەرزشی سەرچنار بکەم بۆ خزمەتکردنیان لە یانەکە لەرابردوودا وهەروەها متمانە دانیان بە ستافی نوێ، ئومێد دەکەین لەئاست متمانەی ئەواندا بین و بەڵێن دەدەین درێخی نەکەین لە خزمەتکردنی بواری وەرزشی و وەرزشوانان بەبێ جیاوازی،.گوتیشی:"وەرزش یەکێکە لە سێکتەرەهەره‌گرنگەکان، بە وەرزش دەتوانین ناو و ئاڵای پیرۆزی کوردستان، لەسەر ستەیج و سەکۆ و گۆرەپانە جیهانیەکان بە بەرز و بڵندی رابگرین، بۆیە پێویستە گشت یانە وەرزشییەکان لە هەرێمی کوردستان، گرنگی بە سەرجەم یارییە بە تاک و کۆمەڵەکان بدەن، یانه‌ی وه‌زشی سه‌رچنار له‌ساڵی 2000 دامه‌زراوه توانیویه‌تی هه‌رچوار ساڵ جارێك به‌پێی په‌پڕه‌وی ناوخۆی یانه‌كه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدات وده‌سته‌ی نویێ دیاری بكات ،ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی نوێبونه‌وه‌و بره‌ودان به‌چالاكیه وه‌رزشییه‌كانی :به‌پێی ئه‌وته‌مه‌نه‌ی یانه‌كه به‌ڕێكردووه تاهه‌نوكه پێنچ جار خۆی نوێكردۆته‌وه
ئه‌م بابه‌ته 840 جار خوێنراوه‌ته‌وه