هۆشیار سوه‌یلی :به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی
له‌كۆبوونه‌وه‌ی نێرده‌ی تایبه‌تیی ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆك بارزانی داوای گه‌ره‌نتی كردووه بۆ كورد له سووریا.
(ئاڵامیدیا ....دیدار)
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی و نێرده‌ی تایبه‌تیی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا، چه‌ند داواكارییه‌ك خراونه‌ته روو، یه‌كێك له‌وانه ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆك بارزانی داوای گه‌ره‌نتی كردووه بۆ كورد له سووریا.
هۆشیار سوه‌یلی،گوتی: "كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ گرنگ بوو له باره‌گای بارزانی و به میوانیی سه‌رۆك و تۆم باراك و فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مه‌ریكا و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد له سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه)، ئه‌م كۆبوونه‌وه به‌ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌رۆك بارزانی بووه، خاڵی كۆبوونه‌وه‌كه وه‌ستانی شه‌ڕ بووه له سووریا له رۆژئاوای فورات، خاڵی دووه‌م سه‌رۆك بارزانی داوای دابینكردنی مافی گه‌لی كوردی كردووه له سووریا،ڵداوا له ئه‌مه‌ریكا كراوه كه زۆر به‌جدیی هه‌وڵ بده‌ن ئه‌وشه‌ڕه رابگرن و مافه‌كانی گه‌لی كوردستان مسۆگه‌ر بكرێن، به‌تایبه‌ت له ده‌ستووری سوریا، له ئاستی سیناتۆره‌كانی ئه‌مه‌ریكاش پشتیوانیی بۆ رۆژئاوای كوردستان هه‌یه.
گوتیشی: "له‌وه ده‌چێت هه‌موو لایه‌ك به ئه‌مه‌ریكاوه كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پارێزگاری له رۆژهه‌ڵاتی فورات بكرێت، هه‌سه‌ده بریاری داوه له رۆژئاوای فورات بكشێته‌وه، له‌و بروایه‌دا نیم كه سوپای سووریا هه‌وڵی په‌رینه‌وه بدات بۆ رۆژهه‌ڵاتی فورات، ئه‌گه‌ر ئەوە كرا سوپای سووریا هێرش بكه‌ن بۆ پێشره‌وی زیاتر، گومانم نییه ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه‌ش وەم فه‌ره‌نسا جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه گه‌لی كوردستان پارێزراو ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك جددین، به‌تایبه‌ت لێزگرایام، ئه‌گه‌ر سوپای سووریا به‌رده‌وام بێت له هێرشه‌كان سزای قه‌یسه‌ری به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن، ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا جددین له‌وه‌ی ئاست و راده‌یه‌ك رابگرن بۆ سووریا.»
گوتیشی: "ئه‌مه‌ریكا به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵ سووریا و ئیداره‌ی خۆسه‌ریشدا هه‌یه و هه‌وڵده‌دات شه‌ڕ رابگیرێت،هه‌ر ناكۆكییه‌ك له‌نێوان دیمه‌شق و رۆژئاوا كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر شه‌ڕی تیرۆر ده‌بێت، چونكه شه‌ڕی داعش له سووریا هه‌سه‌ده ده‌یكات، بۆیه ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت جه‌نگ فراوان بێت.
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:10:26:18/01/2026