بەرپرسی لقی ١٩ی پارتی له چەمچەماڵ:
شانازییه بۆمن بتوانم ببمه پردی په‌یوه‌ندی ماڵباتی شه‌هیدان وجه‌نابی سه‌رۆك بارزانی
به‌بڕاوی من به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌وه‌نییه له پشت مێزو ده‌رگا داخراوه‌كاندا بیت
سوهام كه‌ریم ئاڵامیدیا كه‌ركوك
ئەمڕۆ دوو شەممە (مام هێرش جەباری )بەرپرسی لقی ١٩ی چەمچەماڵی پارتی دیموکراتی کوردستان و بنەماڵەی عزیز شریف باوکی شەهید سیامەندگه‌یانده لای سه‌رۆكی (سەرۆک مسعود بارزانی )
بۆئه‌م مه‌به‌سته په‌یامنێری ئاڵا میدیا په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ل هه‌ڤاڵ مام هێرش جه‌باری ئه‌نجامدا په‌یوه‌ست سه‌ردانه‌كه‌ی بۆلای سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و ماڵباتی یه‌كێك له‌شه‌هیده‌كانی سنوری پارێزگای كوركوك،له‌مباره‌یه‌وه ، مام هێرش جه‌باری به‌رپرسی لقی (19) بۆ ئاڵامیدیا هاته ئاخاوتن گوتی: پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌كاربم وه‌ك به‌رپرسی لقی (19) پارتیمان له‌چه‌مچه‌ماڵ وله‌حزمه‌ت جه‌نابی سه‌رۆك بارزانیدا بوم ،دوای چه‌ند ڕێنمایه‌كی به‌ڕێزیان ،فه‌رموی خزمه‌ت كردن به ماڵباتی شه‌هیدان و كه‌سوكاری ئه‌نفال ده‌بێت یه‌كێك بێت به ئه‌ولیاتی كاركردنتان له‌وسنوره له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵكی گه‌رمیان شایسته‌ی خزمه‌تكردن، هه‌ربۆیه به‌نده وه‌ك پێشمه‌ریه‌كی شاخ ، چ وه‌ك به‌رپرسی لق ڕاسپارده‌و ڕێنمایه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی،وه‌ك خۆی جێ به‌جێده‌كه‌م ، بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و كه‌سوكاری ئه‌نفال كراوان یه‌كه‌م خاڵی ده‌سپێكم بووه، ئه‌گه‌رچی هه‌ڤاڵانم گه‌واهی ئه‌وه‌ده‌ده‌ن،گه‌ده‌رگام كراوه‌یه به‌تایبه‌تی بۆباوك و دایكی شه‌هیدان،دیاره بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید سیامه‌ندیش یه‌كێكن له‌و بنه‌ماڵانه‌ی پێیان خۆش‌بوو بگه‌نه خزمه‌تی جه‌نابی سه‌رۆك،بۆیه به‌نده‌ش به‌شانازییه‌وه،ئه‌ودیداره‌م بۆڕێكخستن و ئه‌مڕۆ به‌خزمه‌تی ڕێزدار سه‌رۆكی كوردان گه‌یشتین ،دیدارێكی پڕبه‌رهه‌ممان ئه‌نجامدا له‌خزمه‌تی، به‌بڕاوی من به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌وه‌نییه له پشت مێزو ده‌رگا داخراوه‌كاندا بیت، به‌ڵكو به‌رپرسیاریه‌تی واته خزمه‌تكردن له‌ناو جه‌ماوه‌ره‌كه‌ت ، من له‌ڕۆژگارێكدا پێشمه‌رگه بووم ، ته‌واوی گونده‌كانی گه‌رمیان كولێره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كردین به‌دووكه‌رته‌وه، هه‌ربۆیه ده‌بێت هه‌موان له ئاست خزمه‌تكردنیان بین
ئاڵامیدیا له(مام هێرش )ی پرسی ؟ كه‌واته ئێستا ئێوه بونه سه‌فیری نێوان ماڵباتی شه‌هیدان و بارزانی.
مام هێرش گوتی :
شانازییه بۆمن بتوانم ببمه پردی په‌یوه‌ندی ماڵباتی شه‌هیدان و جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی
ئه‌م بابه‌ته 484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
AM:01:13:23/12/2025