له بهرئهم هۆكاره شاندهكهی ههرێم نهچووه بهغدا
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ شاندی هەرێمی کوردستان ناچێتە بەغداد، چونکە سێ داواکاریی حکومەتی عێراقیان جێبەجێ نەکردووە.
ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی عێراق راگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق داوای لە شاندی هەرێمی کوردستان کردبوو، پێویستە تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 12ـی ساڵی 2024 و لیستی مووچەی مانگی کانوونی دووەم بە سیستمی پەیرۆڵ لەگەڵ خۆیان ببەنە بەغداد و ناوی ئەو فەرمانبەرانەشی خانەنشینی دەیانگرێتەوە لە لیستەکەدا دیاریی بکرێت.
بەگوتەی سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی، شاندەکە هیچکام لەم داواکارییانەی وەزارەتی دارایی عێراقیان ئامادەنەکردبوو، بۆیە چوونی شاندەکە بۆ بەغداد دەکەوێتە کۆتایی ئەم هەفتەیە.
گوتیشی، تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق هێشتا لە هەرێمی کوردستانن و وردبینی لە سێ داواکارییەکەی وەزارەتەکەیان دەکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیار بوو ئەمڕۆ یەکشەممە شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد بکات و لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆببنەوە و رێککەوتنێکی نوێ لەبارەی خەرجکردنی مووچە لەساڵی 2025 بکەن و دواتر راسپاردەکانی کۆبوونەوەکە ئاراستەی سودانی بکەن.
ئهم بابهته 448
جار خوێنراوهتهوه
PM:02:22:26/01/2025