647 فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارهبای سلێمانی خانەنشین دەبن
ژمارەیەکی زۆری فەرمانبەر لە دامەزراوەو فەرمەنگە حکومییەکان دوای بڕیاری خانەنشینی فەرمانبەرانی هەرێم خانەنشین دەبن، تەنها لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی 647 فەرمانبەر خانەنشین دەکرێن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاندووە:" ئەنوەر حەمە سەعید بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرەکانی کارەبا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی کۆبووەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکراوە لەسەر هەڵسەنگاندنی کاروبارەکان و پلانی کارکردنی ئەمساڵ و پڕۆژەی رووناکی و کۆکردنەوەی قەرزی کارەباو زیادکردنی داهات و چارەسەرکردنی کێشەی خانەنشینبوونی فەرمانبەران و چۆنیەتی پڕکردنەوەی میلاکەکانییان تاوتوێکرد".
پەیوەست بە خانەنشینبوونی فەرمانبەرانیش،بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد،" بە پێی ئامارەکان 647 فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتییەکەدا خانەنشین دەبن".
ئهم بابهته 368
جار خوێنراوهتهوه
AM:08:41:26/01/2025