به‌په‌له‌......ئیسرائیل: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانمان به‌ سه‌ر ئاسمانى كۆشكه‌كه‌ى ئه‌حمه‌د شه‌رع ده‌فڕن


ئیسرائیل: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانمان به‌ سه‌ر ئاسمانى كۆشكه‌كه‌ى ئه‌حمه‌د شه‌رع ده‌فڕن

ئه‌فیخاى ئه‌دره‌عی، گوته‌بێژى عه‌ره‌بى وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئیسرائیل، ڕایگه‌یاند: "فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیل به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 2ى ئایارى 2025) به‌ سه‌ر ناوچه‌ى نزیك له‌ كۆشكى ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكى سووریا له‌ دیمه‌شق، فڕیون".

دوای ئەوە ناتانیاهۆ و کاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان سەبارەت بە هێرشەکەی سەر سووریا بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاند: هێرش كرایه‌ سەر ئامانجێكی نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی لە دیمەشق، و ڕێگە نادەین هیچ هەڕەشەیەک لە دژی درووزەکان بکرێت.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە تەلئەبیب ڕێگە نادات هیچ هێزێک لە باشووری دیمەشقی پایتەخت جێگیر بکرێت و دەشڵێت: "ئەمە پەیامێکی ڕوونە بۆ ڕژێمی سووریا، ئێمە ڕێگە بە هیچ هەڕەشەیەک نادەین بۆ سەر کۆمەڵگەی درووز".

دوێنێ پێنجشەممە، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە دیمەشق هەڕەشەی هێرشکردنە سەر حکومەتەکەی کرد و وتی: ئەگەر هێرشەکان دژی دروزەکان (لە سوریا) بەردەوام بن، ئەوا وەڵامی توندمان دەبێتەوە.

پێشتر گوته‌بێژه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند: "سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل فەرمانی کردووە سوپا هێرش دەکاتە سەر ئامانجەکانی حکوومەتی سووریا، ئەگەر لە هێرشکردن نەوەستن.

ئەو گوتەبێژە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڕایگەیاندووە: لە کۆتایی هەڵسەنگاندنی دۆخەکە، ئەگەربێت و هێزەکانی سەر بە سووریا لە هێرشکردنە سەر دروزەکان نەوەستن، ئەوا ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر ئامانجەکانی سەر بە حکوومەتی سووریا.

چەند ڕۆژێکە شەڕ و پێکدادان لە سنووری دیمەشق دروست بووە، پاش ئەوەی ئاڵۆزی کەوتە نێوان هێزەکانی ئاسایشی حکوومەت و گرووپە چەکدارەکان و دروزەکان


ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:10:35:02/05/2025