زاگرۆس فەتاح ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی:دڵنیام پەیمانگای کادران كۆمه‌ڵێ كادری به‌ئه‌زمون له‌هه‌مو بواره‌كانَ ده‌خاته‌ناو ئۆرگانه‌كانی پارتیمان


سێشەممە 29ـی نیسانی 2025، لە ڕێوڕەسمی خولی نوێی پەیمانگەی کادیران کە لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدولڵا لە هەولێر،بەئامادەبوونی جێگرانی سەرۆکی پارتی دیموكراتی كوردستان  (نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی)  و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کادیرانی پارتی لە هەولێر دەستی پێکرد، 
له‌مباره‌یه‌وه‌ (زاگرۆس فەتاح) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێك له‌به‌شداربوانی  ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی بیستەمین خولی "پەیمانگای کادران (به‌ئاڵامیدیا)ی رایگه‌یاند و گوتی ":

پەیمانگای کادران وەک ناوەندێکی ئەکادیمی بۆ پێگەیاندنی کادری سیاسی و حزبی ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە پێگەیاندنی دەیان و سەدان کادری ڕۆشنبیر و سەرکردەی سیاسی و حیزبی لێهاتوو بۆ دوێنێ وئەمڕۆی کوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان،هه‌ربۆیه‌  بەردەوامی دان وبرەودان بە پێگەیاندنی ئەکادیمیانەی کادران و پڕ چەک کردنیان بە زانست وڕۆشنبیری هاوچەرخ ،هه‌نگاوێكی زۆرسه‌ركه‌وتووه‌، دڵنیام ئه‌م خوله‌ كۆمه‌ڵێ كادربه‌ئه‌زمون له‌هه‌مو بواره‌كانَ ده‌خاته‌ناو ئۆرگانه‌كانی پارتیمان وله‌وێوه‌وه‌ خزمه‌تی زیاتر به‌خاك و نیشتیمان بكه‌ن،ئه‌م جۆره‌ خولانه‌ کرۆکی سەرکەوتنی دامه‌زراوه‌كانی وڵاته‌...











ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:10:13:29/04/2025