یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان :بەفەرمی داوای پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پارتی دەکات


 ڕۆژی دووشەممە 28-4-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ سێیەم جار لەبارەی پێکهێنانی کابیەنی 10ی حکومەت لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هاوینەهەواری دووکان کۆبووەوە.یەکێتی بەفەرمی داوای پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پارتی دەکات، مەسرور بارزانیش ڕەتی دەکاتەوە و دەڵێت، دەیانەوێت پۆستەکە لای پارتی بێت و بە دیاریکراوی لای نێچیرڤان بارزانی بمێنێتەوە.

دوای ئامادەکردنی ستراتیژیەت و ڕەشنووسی کارنامەی حکومەتی نوێی کوردستان لە دوو کۆبوونەوەی لووتکە و حەوت کۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی، ئێستا گفتوگۆکان گەیشتوونەتە قۆناغێکی نوێ، بۆ یەکەمجار هاتوونەتە سەر دابەشکردنی پۆستەکان و بە ڕاشکاوی قسەی لەسەر دەکەن.
 دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی دووقۆڵی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کە دوای نانخواردنی نیوەڕۆ دەستیپێکرد و کاتژمێرێکی خایاند، جارێکی دیکە شاندی دانوستانکاری هەردوولا کۆبوونەوە و لە کەشێکی ئەرێنیدا گفتوگۆیان لەبارەی ئەجێندای حکومەت و دابەشکردنی پۆستەکان کرد. ئەمە هەشتەم کۆبوونەوەی نێوانیان بوو لەبارەی پێکهێنانی حکومەت.


زانیاریی تایبەت: لە کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆدا یەکێتی
 داوای چەند پۆستێکی سیادی کردووە، لەناو پۆستەکانیش بە دیاریکراوی داوای پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کردووە، چونکە پۆستی سەرۆکی حکومەت هەر لە سەرەتاوە یەکلابووەتەوە کە لای پارتی دەبێت و مەسرور بارزانیش جارێکی دیکە پۆستەکە وەردەگرێت.





ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:35:29/04/2025