پارێزگاری کەرکوک: بۆ خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی پەتای خوێنبەربوو و چەند بڕیارێکی دەرکرد
پارێزگاری کەرکوک سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد بۆ خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی پەتای خوێنبەربوو و چەند بڕیارێکی دەرکرد.
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لە کۆبوونەوەیەکدا کە بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان ئامادەیبوون، وێڕای سەرەخۆشی لە کەسووکاری قوربانیانی ئەو پەتایە و ستایشکردنی رۆڵی کارمەندانی تەندروستی، چەند بڕیاريکی دەرکرد و رایگەیاند: "بۆ رێگریکردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتاکە شانەی قەیرانەکان پێکدەهێنین و رێگری لە هێنان و بردنی ئاژەڵ بۆ ناو و دەرەوەی پارێزگاکە دەکەین بۆ ماوەی 21 رۆژ".
"رێگری دەکەین لە سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی سەربڕخانە رەسمییەکان و هەڵمەتەکانی ڤێتەرنەری بۆ پاکژکردن و تەعقیم کردن فراوان دەکەین"، ڕێبوار تەها وای وت.
پارێزگاری کەرکوک ئەوەشى راگەیاند:" بەشی چاودێری تەندروستی زیاتر چاودێری بازاڕ و گۆشت فرۆشان دەکەن و هەڵمەتەکانی هۆشیارکردنەوە و ئاسانکاری بۆ کاری میدیاکاران بۆ رووماڵکردنی هەوڵەکانی فەرمانگە تایبەتمەندەکان فراوان بکرێت".
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه
PM:09:55:27/04/2025