سەرۆکایەتی کۆماری سووریا :هەموو كیانێك لەژێر ناوی فیدڕاڵی و خۆسەری ڕەتدەكەینەوە
سەرۆکایەتی کۆماری سووریا وەڵامی کۆنفڕانسی "یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی” دوێنێی کوردانی ڕۆژئاوای دایەوە و دەڵێت: هەموو كیانێك لەژێر ناوی فیدڕاڵی و خۆسەری ڕەتدەكەینەوە.
(ئاڵامیدیا)سەرۆكایەتی كۆماری سووریا لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لێدوانەکانی دوێنێ هــەســەدە پێچەوانەی ڕێکكەوتنەکەی نێوان ئەحمەد شــەرع و مەزڵوم عەبدی بووە و دژی هەر هەوڵێکن بۆ فیدڕاڵی و خۆبەرێوەبەری.
لە بەیاننامەکەدا داوایان کردوە لە هەسەدە و لایەنە هاوبەشەکانی دیکەیان، کە "پابەندی رێککوتنی نێوانمان بن و بە هیچ شێوەیەک دابەشکردنی سووریا قبوڵکراو نییە”.
ڕاشیگەیاندووە، یەکگرتوویی گەل و خاکی سووریا هێڵی سوورە و گۆڕانکاری دیمۆگرافی ڕەت دەکەینەوە.
جەختیشی كردۆتەوە، هەموو هەوڵێک بۆ دابەشکردن یان بنیادنانی قەوارەی جیاکراوە لەژێر ناوی فیدڕاڵیەت و ئیدارەی خۆسەر بەبێ ڕێککەوتنی نیشتمانیی گشتگیر ڕەتدەکەینەوە.
دەشڵێت: ناکرێت هەسەدە دەسەڵاتی بڕیاردان لە باشوور و رۆژهەڵاتی سووریا قۆرخ بکات.
سەرۆکایەتی سووریا ئاماژەی بەوەکردووە، مافی کورد لەسەر بنەمای هاووڵاتیبوون و یەکسانی لە سووریایەکی یەکگرتوودا پارێزراوە.
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه
PM:06:05:27/04/2025