زاگرۆس فەتاح،ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی: لە پێکهێنانی یەکەم کابینەی حکومەتی هەرێمەوە، پارتی تاوەکو ئێستا پلە و پۆستی لاگرنگ نەبووە


زاگرۆس فەتاح: پارتی هیچ مەرجێکی پیشوەختەی بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم دانەناوە
 زیاتر لە شەش مانگ بەسەر تێپەڕبوونی خول ی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تێپەڕیوە، کەچی هێشتا وادەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دیارنییە،له‌مباره‌یه‌وه‌زاگرۆس فەتاح، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە گەشتێکی هەواڵەکانی کوردستان24دا گوتی: بە پێی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکان، پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێم هەندێک دواکەوتووە، بەڵام ئەوە لە زۆرینەی وڵاتانی دیکەش ڕووی داوە، کە زیاتر لەو دەرفەتەیان پێویست بووە لە نێوان حزبە براوەکاندا.


گوتیشی: ئەوەی گرنگە دەبێت ڕێز لە دەنگدەرانی خۆمان بگرین و کابینەی دەیەم بە زووترین کات پێک بهێنرێت، قۆناغی دەستاودەستکردنی حوکمڕانی بەشەفاف و ڕوونی بکرێت، کە ئەمەش ئەجێندای پارتییە و کە بتوانێت حکوومەت پێک بهێنێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، پارتی هیچ مەرجێکی پیشوەختەی دانەناوە بۆ ئەوەی چ پۆستێک وەرگرێت، هەروەها ئێمە دەرگامان بۆ هەموو لایەنە سیاسییەکان کردووەتەوە تاوەکوو بەشداریی پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێ بکەن. دەشڵێت، لەگەڵ یەکێتی قۆناغێکی باشی دانوستانەکانمان بڕیووە، کە ئەو ڕەشنووسەی لەلایەن لیژنەی تەکنیکی هەردوولا داڕێژراوە بۆ ئەوەی بزانیی بە چ شێوەیەک حوکمڕانی ئەو چوار ساڵەی داهاتوو بکرێت.

زاگرۆس فەتاح، ڕوونیشی کردەوە، پێویستە بەپێی شایستەی هەڵبژاردن پۆستەکان دابەش بکرێت، بەڵام پارتی لە پێکهێنانی یەکەم کابینەوە تاوەکوو ئێستا پلە و پۆستی لاگرنگ نەبووە، بەڵکو ئەو ئەجێندا نیشتیمانییە بووە کە ویستوویەتی لە ڕێگەی دەنگی خەڵکەوە حکوومەتێک پێک بهێنێت خزمەتی خەڵک بکات.
جەختیشی کردەوە، خواستی پارتی ئەوەیە بەزووترین کات کابینەی نوێ لەگەڵ ئەو لایانە سیاسییانەی بەشدار دەبن پێک بهێنرێت، بۆیە هیچ وادەیەک بۆ ڕاگەیاندنی پێکهێنانی حکوومەت دیاریی نەکراوە، بەڵام کاتێکی کەمی ماوە بۆ ئەوەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ ڕابگەیەنین.

 

 

 










ئه‌م بابه‌ته 404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:10:10:26/04/2025