نۆ هەزار پێشمەرگە: لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن


وردبینی بۆ فۆڕمی نۆ هەزار پێشمەرگە بۆ سوودمەند بوون لە پرۆسەی وەرگرتنی زەوی تەواوبووە و ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت بۆ پەسەندکردن، چەند ڕۆژێکی دیکەش ناوی پێشمەرگەکانی یەکەی 80 دەنێردرێت.

 

 زیاتر لە 50 هەزار پێشمەرگە لە پرۆسەی وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، قۆناغ بە قۆناغ وردبینی بۆ ناوەکانیان دەکرێت و ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت، تاوەکو ئێستا نزیکەی 10 هەزاریان ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانیان هەیە بۆ وەرگرتنی زەوی."وردبینی لە ناوی 9 هەزار پێشمەرگەی دیکە تەواو بووە لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوو ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت."

 

 بەگوتەی سەرپەرشتیاری تیمی وردبینیكردنی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران، "ئێستا وردبینی لە ژمارەیەک ناوی دیکە دەکرێت، کە پێشمەرگەکانی یەکەی 80 ـش لەخۆدەگرێت و لە چەند ڕۆژی داهاتوو ناو و فۆڕمی ئەوانیش دەنێردرێن بۆ ئەنجوومەنی وەزیران".




ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:35:22/04/2025