فازڵ میرانی، دەنگەكانی پارتی دەنگی سەرجەم حیزب و لایەنەكانی دیكەیە.
فازڵ میرانی، بهرپرسی دهستهی كارگێڕیی مهكتهبی سیاسیی پارتی دیموكراتی
كوردستان، لەمیانی دیدارێكی تەلەفزیۆنی لەگەڵ كەناڵی ئەلشەرقیە نیوز، تیشكی
خستەسەر نوێترین پێشهاتەكانی ناوچەكە و عێراق و هەرێمی كوردستان و مێژووی خەباتی
سیاسیی كوردستان.
فازڵ میرانی ڕایگەیاند، گفتوگۆكان لەنێوان دوو حیزبە سەرەكییەكەی كوردستان لەپێناو
پێكهێنانی حكومەت، بەردەوامە.
- ئەنجامی هەڵبژاردن ئەوەی یەكلاكردووەتەوە كە سەرۆكی حكومەت هی
براوەی یەكەمی هەڵبژاردن بێت.
- دەنگەكانی پارتی بەتەنها لەكۆتا هەڵبژاردن هاوتای دەنگی سەرجەم
حیزب و لایەنەكانی دیكەیە.
- جار هەیە ڕێككەوتنی ئەرزی واقیع پابەندمان دەكات لایەنێك كەمتر
لەبەشی ڕاستەقینەی خۆی پێبدرێت.
- پشكی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبەرامبەر دانووستانەكانی وەرگرتنی
پۆستی سەرۆككۆماری عێراقە و ئەوە ڕێككەوتنێكی تایبەتی نێوان پارتی و یەكێتییە و
پێشتر یەكلاكراوەتەوە، بۆ هەر دۆخێكی نوێش قسەی نوێ دێتە كایەوە.
لەلایەکی دیکەوە: فازل میرانی ئاماژەی بەوەدا، پێویستە بەرپرسانی باڵای
بەغدا ئەوە بزانن كە كورد تەنها لەپێناو مووچە و دەستكەوتی ماددی خەباتی نەكردووە،
"بەڵكو بۆ ئەوە خەباتمان كردووە لە عێراقدا هاوبەش و یەكسان بین"،
بەداخەوە هێشتا جۆرێك بیركردنەوەی شۆڤێنی هەیە كە سیستمی فیدڕاڵی و هاوبەشیی كورد
لە پرۆسەی سیاسی عێراقی پێ هەزم ناكرێت.
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه
PM:09:22:27/03/2025