زاگرۆس فەتاح، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی:گهیشتهپارێزگای دھۆک
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٦،
زاگرۆس فەتاح، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی کارگێڕی و دارایی مەکتەبی
سیاسی، بە ھاوڕێیەتیی تیمێکی پسپۆڕ، سەردانی بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای
دھۆک و لقی ١ی کرد.
لە سەرەتای
سەردانەکەدا، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دھۆک، لەلایەن سەربەست لەزگین،
ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن و ھەڤاڵانی یاریدەدەر و تیمی
مەکتەبەکەوە پێشوازییەکی گەرم لە شاندەکە کرا، دواتر لە کۆبوونەوەیەکی
بەرھەمداردا، گفتوگۆ لەبارەی چۆنیەتی پێشخستنی کاروبارە کارگێڕی و داراییەکانی
ناوچەکە کرا.
لە بەشێکی تری بەرنامەی سەردانەکەدا، زاگرۆس فەتاح و شاندی ھاوڕێی
سەردانی بارەگای لقی ١یان کرد و لەلایەن د. نەوزاد عەبدوڵڵا، بەرپرسی لق و
کارگێڕانی لقەوە پێشوازییان لێکرا. پاشان کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی حزبی و دارایی
لەگەڵ بەرپرسی ناوچەکانی سنووری لقی ١ و کارگێڕانی دارایی بەڕێوەچوو، کە تێیدا لە
نزیکەوە گوێ لە ڕا، سەرنج، تێبینی و پێداویستییە داراییەکانی ئەندامان و سەرجەم
ئۆرگانەکانی سنوورەکە گیرا.
تەوەرێکی سەرەکی و
گرنگی سەردانەکە بریتی بوو لە کردنەوەی خولێکی تایبەتی کارگێڕی و دارایی لەلایەن
تیمی پسپۆڕی بەشی کارگێڕی و دارایی مەکتەبی سیاسی. خولەکە تایبەت کرابوو بە
بەرپرسی دارایی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگا، کارگێڕانی لق، بەرپرسی ناوچەکان و
کارگێڕانی دارایی لیژنەی ناوچەکان، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی کارامەیی و
ڕێکخستنەوەی وردتری کاروباری دارایی و کارگێڕی ئۆرگانەکانی حزب لە سنوورەکەدا.
ئهم بابهته 1044
جار خوێنراوهتهوه
PM:11:28:13/09/2026