پەرلەمانتارێكی عێراق ئەزمووني هەرێم دەگوازینەوە بۆ عێراق


پەرلەمانتارێكی عێراق ستایشی پڕۆژەی كارەبای 24 كاتژمێری (ڕووناكی) لە هەرێم دەكات و دەشڵێت: ئەو ئەزموونە دەگوازینەوە بۆ عێراق، كە هاووڵاتیان خۆیان تێچووەكەی دەدەن.
ئیبتسام هیلالی، پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاندووە، هاووڵاتیانی پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاست لە کاتی سەردانیان بۆ هەرێمی کوردستان و بینینی کارەبای بەردەوام، پرسیاری ئەوە دەکەن، کە بۆچی هەرێم کارەبای ٢٤ کاتژمێری هەیە و ئەوان لێی بێبەشن؟
ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری سەرکەوتنی ئەم ئەزموونەی هەرێم، ڕێکخستنی کارەکەیە بەپێی یاسا و پێدانی تێچووەکەیەتی لەلایەن هاووڵاتیانەوە بەپێی بەکارهێنان، ئەمەش بەردەوامیی خزمەتگوزارییەکەی مسۆگەر کردووە.
جەختی کردەوە، کە پەرلەمانتاران کار دەکەن بۆ گواستنەوەی ئەم بیرۆکەیە بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق، تا بەیەکجاری کۆتایی بە کێشەی بێکارەبایی بهێنرێت.



ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:26:25/07/2026