سوپای پاسداران هۆشداری دەدات کە تاوەکو ئارامی بۆ گەرووی هورمز نەگەڕێتەوە، هێرشەکانیان بۆ سەر دوژمن بەردەوام دەبن.
سەیدمەجیدمووسەوی،فەرماندەی هێزی سوپای پاسدارانی ئێران، لەپەیامێکی نوێدا هەڕەشەی بەردەوامبوونی هێرشە سەربازییەکانی وڵاتەکەی دەکات و جەخت لە یەکپارچەیی خاکی ئێران دەکاتەوە لە تارانەوە تاوەکو باشووری وڵاتەکە.
مووسەوی باسی لەوەشکردووە، لە سیستەمی حیساباتی ئێمەدا خاک هەر خاکە، لە تارانەوە تاوەکو باشوور یەکپارچە بۆ ئێرانن. هێرشە کاریگەر و ئامانجدارەکانمان لە سەرتاسەری ئێرانەوە بەسەر دوژمندا بەردەوام دەبێت.
ئەوفەرماندەیەی سوپای پاسداران مەرجی وەستانی هێرشەکانی وڵاتەکەی ئاشکرا کردووە و بەستوویەتییەوە بە گەڕانەوەی ئارامی بۆ هێڵی کەناراوەکانی باشوور و گەرووی هورمز.