حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی داوا لە ئێران دەکات دەستبەجێ کۆتایی بە هێرشەکانی بهێنێت
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان هێرشەکانی ئێران سەرکۆنە دەکات و داوا لە عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات سنوورێک بۆ ئەو پێشێلکارییانە دابنێن.
بڵاوکراوەی فەرمی: سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا بەتوندی ئیدانەی هێرشە بێ پاساوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند، بەردەوامیی ئەم پەلامارانە سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە تێکدەدات.
لە پەیامەکەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕوونی و ڕاستەوخۆ داوا لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات کە بەپەلە کۆتایی بەو هێرشانە بهێنێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی داوا لە ئێران دەکات دەستبەجێ کۆتایی بە هێرشەکانی بهێنێت و ڕێز لە سەروەری و سەقامگیریی هەرێم بگرێت. هاوکات داوا لە حکومەتی فیدراڵیی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کراوە هەڵوێستیان هەبێت و هەنگاوی جددی بنێن بۆ دانانی سنوورێک بۆ ئەو پێشێلکارییانە.
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه
PM:05:13:17/07/2026