وتەبێژی كۆشكی سپی لەسەر هێرشە درۆنییەكانی سەر هەولێر هاته دەنگ
وتەبێژی كۆشكی سپی لەبارەی هێرشە درۆنییەكانی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر ڕایدەگەیێنێت، ئێران پەیمانی ئاگربەستی شكاندووە، دەرئەنجامی پێشێلكارییەكانی ئەو وڵاتەش، بە هێرش وەڵام دەدەینەوە.
لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان دەربارەی هێرشە درۆنییەكانی شەوی ڕابردوو بۆ سەر بنكەكانی ئەمریكا لە هەولێر كە ژیانی كارمەندانی ئەمریكا و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانی خستە مەترسییەوە، كارۆلاین لێڤیت، وتەبێژی كۆشكی سپی دوای ئەوەی دڵنیا دەبێتەوە لەوەی هێرشەكان لەلایەن ئێرانەوە ئەنجام دراون، ڕایگەیاند، بەداخەوە، ئێران نیشانی دا كە پەیمانەكەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا شکاندووە، لەبەر ئەوەش؛ ئێستا دەرئەنجامی ئەو کردارەی خۆی دەبینێتەوە، بەو هێرشانەی کە سەرۆک ترەمپ لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕێگەی پێداوە
ئهم بابهته 260
جار خوێنراوهتهوه
AM:01:14:17/07/2026