کوەیت سەرکۆنەی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێرانی بۆ سەر خاکەکەی کرد
ڕۆژی چوارشەممە، دەوڵەتی کوەیت سەرکۆنەی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێرانی بۆ سەر خاکەکەی کرد و جەختیشی کردەوە، مافی تەواوی هەیە بۆ گرتنەبەری سەرجەم ڕێوشوێنە پێویستەکان بەمەبەستی پاراستنی خاکەکەی.
: وەزارەتی دەرەوەی کوەیت ڕایگەیاند: ئەم دەستدرێژیانە پێشێلکارییەکی گەورەی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی، پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕیارە پەیوەندیدارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشن.
- وەزارەتی دەرەوە ئاماژەی بەوەش کردووە، بەردەوامبوونی ئەم گرژیانە لە کاتێکدا کە هەوڵە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە چڕکراونەتەوە، بە "پووچەڵکردنەوەیەکی ڕێکخراو"ی هەوڵە دۆپلۆماسییەکان دادەنرێت و ئیرادەی نێودەوڵەتی پشتگوێ دەخات.
- کوەیت دەڵێ ئاسایش، سەروەری و سەلامەتی هاووڵاتیان و نیشتەجێبووانی سەر خاکەکەی "هێڵی سوورە و ناتوانرێت دەستکاری بکرێت" و جا
ئهم بابهته 288
جار خوێنراوهتهوه
PM:03:16:08/07/2026