له‌به‌رپیرۆزی ئاڵای كوردستان(ئاڵامیدیا)مان دامه‌زراند


له‌به‌رپیرۆزی ئاڵای كوردستان  (ئاڵامیدیا)مان دامه‌زراند له‌م ڕۆژه‌دا ،به‌هیمه‌تی كۆمه‌ڵێ لاوی به‌توانای خاوه‌ن قه‌ڵه‌م و به‌هیمه‌تی دڵسۆزان17ی 12ی 2024 ده‌سپێكی یه‌كه‌م هه‌نگاوی سایت و په‌یجی ئاڵامیدیا ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد،كه‌ ئه‌ته‌كیێتی ڕۆژنامه‌وانی و ڕێچكه‌ی كوردایه‌تی و خزمه‌تكردن یه‌كه‌م خاڵی ده‌سپێك بوو،
له‌م یاده‌مه‌زنه‌دا ده‌ڵێین....
بە درێژایی مێژوو ، دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان بەردەوام لە هەوڵی ئەوە دا بوونە ، تا شوناس ، مێژوو، شكۆ و ئاڵای كوردستانمان لێ‌ زەوت بكەن و لەو رێگەیەوە مۆڕكی كوردایەتی بسڕنەوە و یانیش لە نێو نەتەوە و گەلانی ناوچەكە بیتوێنەوە و دەست بە خاكی و نیشتیمانی دا بگرن . ئەوەی جێگەی شانازییە ئەوەیە،.لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان بۆ ، شانازی دانانی بەردی بناغەی ئەم كیانە كوردییەی ئەمڕۆ ئاڵاكەی لە كۆڕ و كۆبوونەوە نێودەوڵەتییەكاندا لە پاڵ شانی راستی سەرۆك و سه‌ركرده‌ی كوردستان دەشەكێتەوە مێژووی نوێی كوردی بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتیی لە 1992دا توانی خەباتی چەكداری شاخ بگۆڕێت بە خەباتی مەدەنیانەی كورد لەپێناو بنیاتنانی كیانێكی سیاسی ئەوتۆ كە لە هاوكێشەی نوێی سیاسەتی ناوچەكەدا حسابی ورد و گرنگی بۆ بكرێت.
ئاڵا ڕەمزێكی مەزنی هەر نەتەوە و خەڵك و كۆمەڵگایەكە، نەتەوەی كوردیش وەك نەتەوەكانی دیكە ئەو مافەی هەیە كە ئاڵای تاییبەت بەخۆی هەبێت. ساڵی 1999 پەرلەمانی كوردستان یاسایەكی دەركرد لە بارەی ئاڵای كوردستانەوەو  شێوازی ئاڵاكەو مامەڵەكردنی لەگەڵیدا بە یاسا رێكخست بۆ بۆنەی نەتەوەیی نەورۆز، رۆژی بەرەنگاربوونەوەو راپەرین‌و شۆڕش‌و رزگاری دژی زوڵم‌و ستەم‌و چەوسانەوە.
پەرلەمانی كوردستان ئەم رۆژەی وەك رۆژی ئاڵای كوردستان دیاریكرد و هەمو ساڵێك لە 17ی كانوونی یەكەم بۆ بەرز ڕاگرتنی ئەم رۆژی چەندین چالاكی جۆراوجۆر لە ناوەندەكانی خوێندن و دام و دەزگا حكومییەكان ئەنجام دەدرێت. ئاڵای كوردستان پرە لە مێژووی پر شانازی و سەروەری و خۆراگری ڕەمزی گیانفیدایی و تێكۆشانی گەلی كوردە، هەر دەم شكۆ و سەروەری گەلێكە لە پێناو ئازاد و سەربڵندی و شەكاوە بوونی ئەو ئاڵایە لە ژێر سەخترین هەڵومەرجەكەكاندا توانیوێتی بەرگری لە شوناس و ئاڵاكەی بكات ، بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی شەهیدان و شۆڕشگێڕانی گەلەكەمانە، ئاڵایی كوردستان ، رەمز و سیمبوڵی هەموو كوردێكی ئازادیخواز و سەربەخۆیخواز و سەربەست ژینە . دیاریكردنی ئەم رۆژە پەیوەندی بە یەكەم هەڵكردنی ئاڵای كوردستانەوە هەیە لە كۆماری مهاباد، كە لە 17 كانونی یەكەمی ساڵی 1946 و 75 ساڵ بەر لە ئێستا لەلایەن پێشەوا قازی محەمەد،لە مەیدانی چوارچرا بۆ یەكەمجار ئاڵای كوردستان هەڵكرا و لە شێوەدا جیاواز بوو لەو ئاڵایەی ئێستا بۆ كوردستان دیاریكراوە.. لە یەكێ لە سەرچاوە مێژووییەكاندا هاتووە كە 1100-1200 ساڵ پێش لەدایك بوونی مەسیح، چینی،یەكان لە ئاڵای پەڕۆ و پارچە كەڵكیان وەر گرتووە. دواتر یوونان،ییەكان و ڕوومییەكان ئاڵای پەڕۆ و پارچەیان بەكار بردووە، بەتایبەت لە كاتی ڕاگەیاندنی شەڕ و ئاشتیدا وەك هێمای سەركەوتن بەكاریان هێناوە.
 مانای چوار ڕەنگەكەی ئاڵای كوردستان
 سوور : هێمای شۆڕشگێڕی و خوێنی شەهیدانی میللەتی كوردە لە پێناو مافەكانیاندا. 
سپی : هێمای ئاشتیی و ئاساییشە كە میللەتی كورد بەردەوام ئاشتیخوازبووە. 
سەوز : لە سروشتی كوردستانەوە هاتووە و هێمای ژیانەوەیە.
 زەرد : مەبەست لەڕۆژە بیست و یەك تیشكییەكەیە كە هێمای دواڕۆژی میللەتی كوردە. 
كوردستان لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستی بە تەبایی ناوخۆیی و گیانی برایەتی و لێك تێگەیشتن و لێبوردەیی وكاری هاوبەشی پێكەوەیی هەیە لە چوار چێوەی پرەنسیپە دیموكراسیەكان و یاسا بەركارەكان هەیە . ئاڵا بە مانای ناسنامەو سیمبوڵی هەر نەتەوەو هەرێم و گروپێكە ، ئاڵای كوردستان ڕەمزی شۆڕشی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردە لە دێر زەمانەوە تا ئەمرۆ ئاڵا بە شێوازو ڕەنگی جیاواز لە هەموو پارچەكانی كوردستان مێژوویەكی هەیە . ،ئاڵای كوردستان مێژوویەكی دووروو درێژی هەیە و لە دەیان داستانی نەبەردی قارەمانانەی پێشمەرگە بەرگری لێكراوە بوو هەمیشە بۆتە بەرگی دەیان و سەدان ڕۆڵەی نیشیمان شەهید بوونە . مێژووییەكی دیكەی پڕشانازی بۆ  نەتەوەكەمان ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی و سەركەوتنی  لە رۆژی 25/9/2017 و بەشداریكردنی كوردستانیان بە ئاڵای كوردستانەوە و دەنگدان بە بەڵێ‌ بۆ سەربەخۆیی ، جارێكی تر رۆحی زیندوو و بەرز راگرتن و گەیاندنی پەیامێك بوو بۆ هەموو دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان كە نەتەوەیی كورد لە ژێر هیچ گووشار و چەوساندنەوە و ستەمكارییەك ئامادە نییە دەستبەرداری بەدەسهێنانی مافەرەواكانی بێت ئەویش بەدەسهێنانی مافی دەوڵەتی كوردستان و ئەم ئاڵا پیرۆزە سمیبوڵی خۆنەچەماندن و بەرگریكردن لە كورد وكوردستان..
                                               

                                                                                          نوسینگه‌ی  سه‌ره‌كی  سلێمانی سایت و په‌یجی ئاڵامیدیا
                                                                                                                              17ی 12ی 2025
                                                                                                   
                                                                                                                             www.alamedia.info
                                               .




ئه‌م بابه‌ته 512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:06:17/12/2025