وەزارەتی دارایی:داهاتی مانگی سێ ڕەوانەبەغدا دەکەن.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی سێیە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییش دەڵێت "پێش لیستی مووچەی مانگی چوار، تەرازووی پێداچوونەوە بۆ بەغدا ڕەوانە دەکەین".
سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ڕاگەیاند: تاوەکو 10ی مانگ، واتە 48 کاتژمێری دیکە تەرازووی پێداچوونەوە "میزان موراجەعە"ی مانگی سێ ئامادە دەکرێت، دوای وردبینیکردن و زانینی ڕێژەی خەرجی و داهات ڕەوانەی بەغدای دەکەین، هاوکات داهاتی مانگی سێش لەسەر ئەو بنەمایە دیاری دەکرێت و بەشی بەغدا ڕەوانە دەکەین.
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه
PM:07:06:08/04/2025